سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووپاتیکردەوە بە هیچ شێوەیەک رووناکاتە بارسێلۆنا.
رینی رامۆسی بەرێوەبەری کارەکانی سێرجیۆ رامۆس بە میدیاکانی راگەیاند، رامۆس هەرگیز پەیوەندی بە ریزەکانی بارساوە ناکات و ئەوەی کە باسدەکرێت تەنیا پڕوپاگەندەی رۆژنامەکانە.
رینی گووتی: هیچ پەیوەندییەکمان لە هیچ سەرۆکێکی کاندیدکراوی بارساوە پێنەگەیشتووە، رامۆسیش بە هیچ شێوەیەک داوای زیادکردنی مووچەکەی لە ریال مەدرید نەکردووە.
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی لەگەڵ یانەی شاهانە ٤٩٤ یاری ئەنجامداوە و ٥٨ گۆڵیشی بۆ تۆمارکردووە.
0 comments:
إرسال تعليق