728x90 AdSpace

دواین هەواڵ

الجمعة، 19 يونيو 2015

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران هێشتا پاڵپشتی لە تیرۆر دەکات


ئاڵای ئەمریکا و ئێران


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە تیرۆر لە جیهاندا، رایدەگەینێت :" ئێران لە هاوکارییەکانی خۆی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوامە". 


ئەمریکا لە ساڵی 1984ەوە ئێرانی لە ناو لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆریزم داناوە.
لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە" ئێران بەردەوامە لەسەر پاڵپشتییەکانی خۆی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەرانسەری جیهان، ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی لە رێگەی سوپای قودسەوە دەکرێت".



بە گوێرەی راپۆرتەکە "ئەم رێکخراوانە بەشێوەیەکی سەرەکی لە حزبوڵڵای لوبنانی، هەندێک لە میلیشیا شیعەکانی عێراق، حەماس و رێکخراوی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە خۆدەگرێت".


لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئێران تۆمەتبار دەکرێت کە بە هاوکاری حیزبوڵڵای لوبنان پشتگیری لە مانەوەی بەشار ئەسەد لەسەر کورسی دەسەڵات کردووە، هاوکات ئێران رێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی لە رێگەی ئاسمانی عێراقەوە بۆ سوپای سووریا رەوانەکردووە، کە بە پێی راپۆرتەکە پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاساییشە.


راپۆرتی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدا بڵاودەبێتەوە، کە دانووستاندنە ناوەکییەکانی نێوان ئێران و گرووپی وڵاتانی 5+1 بەردەوامە و بە پێی رێککەوتنی پێشوەخت، دەبێت هەتا کۆتایی ئەم مانگە، دەقی کۆتایی رێککەوتنەکە ئامادە و واژۆ کرابێت.
  • لێدوانی بڵۆگەر
  • لێدوانی فەیسبووك

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران هێشتا پاڵپشتی لە تیرۆر دەکات Description: Rating: 5 Reviewed By: ramear
Scroll to Top