رووداو - ئاژانسەکان
پۆلیسی ئەمەریکا رایگەیاند، کە لە دوو رۆژی رابردوودا ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمەریکی جۆم ستامۆس-یان دەستگیرکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەژێر کاریگەری خواردنەوەی ماددە کحولییەکان، بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە.
ستامۆس، لە شاری بێفەرلی هێلزی باشووری کالیفۆڕنیا، کە زۆرینەی ئەستێرەکانی هۆلیوود لەوێ دەژین، بە سەرخۆشی و لەژێر کاریگەری خواردنەوەی ماددە کحولییەکان ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە، هەر بۆیە لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستگیکراوە.
پۆلیسی ئەمریکا، دوای ئەوە هەواڵیان پێگەیشتووە کە کەسێک بەسەرخۆشی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت، ئەم ئەکتەرە تەمەن 51 ساڵەیان راگرتووە، دواتریش گواستویانەتەوە نەخۆشخانە بۆ پشکنین، لەوێش دەرکەوتووە کە ناوبراو بڕێكی زۆر لە کحولی خواردووەتەوە، هەر بۆیە دەستگیکراوە و سزادەدرێت.
0 comments:
إرسال تعليق