ئەستێرەی ئەمریکی مایکل دۆگلاس، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی گەشتی پێگەیشتن، ناسراو بە نۆبلی یەهوودی گەیشتە وڵاتی ئیسرائیل، رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکەش لە 18-ی حوزەیرانی 2015 بەڕێوەدەچێت.
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی یەهوودی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-ی حوزەیرانی 2015 بەڕێوەدەچێت، بەهای خەڵاتەکەش دەگاتە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، رێورەسمەکە لە لایەن دەزگاکانی پێگەیاندن بەهاوبەشی لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئاژانسی یەهوودی ئیسرائیلی، بۆ ئەو کەسانە رێکدەخرێت، کە سەرکەوتنی گەورەیان لە ژیان بەدەستهێناوە.
مایکل کریک دۆگلاس، لە ساڵی 1944 لە دایکبووە، چوار جار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و دوو جار خەڵاتی "ئەکادیمیا و جارێک خەڵاتی ئێمی و دوو جاریش خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لە چەندین خەڵاتی دیکەی جیهانی.
0 comments:
إرسال تعليق