728x90 AdSpace

دواین هەواڵ

السبت، 20 يونيو 2015

ئاڵا رەیانی گۆرانییەكی سوێدی دەڵێت


ئاڵا رەیانی


هونەرمەند ئاڵا رەیانی ئێستا خەریكی ئامادەكردنی گۆرانییەكی نوێیە، بەڵام ئەمجارە بەشێوازێكی جیاواز و بە زمانێكی جیاواز گۆرانی دەڵێت.



ئاڵا رەیانی بۆ یەكەمجار لە رێگای (رووداو)ەوە نوێترین كاری خۆی ئاشكرا كرد و گوتی "یەكەمجارە بە زمانی سوێدی گۆرانییەك دەڵێم كە شیعر و ئاوازەكەی هی خۆمە. هەرچەندە من پێشتر تەنیا بە زمانی كوردی و ئینگلیزی گۆرانیم گوتووە، بەڵام ویستم كارێكی جیاواز بكەم و بە زمانێكی دیكە پەیامەكانی خۆم بگەیەنم". 



بڕیارە لەگەڵ چەند ژەنیارێكی سوێدی ئەم گۆرانییە لە ستۆدیۆیەكی سوێد تۆمار بكرێت.  ئاڵا رەیانی وەك ئەكتەر لە گەلێك فیلم و كاری سینەمایی و شانۆشدا رۆڵی بینیوە، ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ پێشكەشكردنی شانۆگەری "دڵ لێدەدات". ئەو شانۆگەریە لە فێستیڤاڵی پراید لە ستۆكهۆڵم نمایش دەكرێت. 
  • لێدوانی بڵۆگەر
  • لێدوانی فەیسبووك

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ئاڵا رەیانی گۆرانییەكی سوێدی دەڵێت Description: Rating: 5 Reviewed By: ramear
Scroll to Top