بەهۆی ئەگەری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی گەنجینەی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا و دەرکردنی بڕیاری بەرزکردنەوەی سووی بانکی، بازاڕەکانی زێڕ دابەزینیان بەخۆیەوە بینی.
هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ لە بازاڕی نیویۆرک بۆ هەر ئۆنسەیەک لە نێوان 1174 تا 1180 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و تێکرای نرخی ئەو کاڵا ستراتژییە لەو ماوەیەدا بە رێژەی سەدا 0.29 دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ دوای قووڵبوونەوەی قەیرانی دارایی یۆنان لە هەفتەی رابردوودا بەرێژەیەکی کەم بەرزبووەوە، بەڵام لەبەر ئەگەری بەرزکردنەوەی سووی بانکی لەلایەن گەنجینەی فیدراڵی ئەمریکا، ئەو بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و نرخی زێڕ دیسان دابەزیەوە.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە دراوەکانی دیکەی جیهان لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی زێڕ بوو.
0 comments:
إرسال تعليق